په‌نجه‌کانمی سه‌ر له‌شت)
ئه‌حمه‌دی شاملوو وه‌رگێڕانی : ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
په‌نجه‌کانمی سه‌ر له‌شت
لقی شه‌هوه‌ت و گوناهن
ته‌نانه‌ت گه‌ر خودا‌ش له یه‌کدیمان ماره بکات
گه‌رمی لێوه‌کانت دۆزه‌خمن
ته‌نانه‌ت گه‌ر فریشته‌کانیش سروودی به‌خته‌وه‌ری بخوێنن
ئامێزت نوێنێکه له کیم و زۆخ
ته‌نانه‌ت گه‌ر ماڵی خودا‌ش شوێنی نووستنمان بێت
زۆڵترین زارۆکی سه‌ر زه‌ویمان لێ ده‌زێ
ته‌نانه‌ت گه‌ر تۆ مریه‌م بی و منیش ڕۆحی پیرۆز
خاتوونه‌که‌م
با سه‌دان ساڵیش عاشقت بم
لێم حه‌رام بێ دزه‌ی نیگا و ماچێکت
گه‌ر تۆ ئه‌وینداری من نه‌بی
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و ششم دی ۱۳۹۲ ساعت 21:59 توسط کچی کورد
|